mardi 31 janvier 2023

دەستپێشخەری "هەموو بۆ ئێران" باشتر بناسە.

کۆمەڵەی "هەموو بۆ ئێران" دەستپێشخەرییەکی بەشێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی سویسرایە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلان لە ئێران و دژبەرایەتی کۆماری ئیسلامی.


ئەم گرووپە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی سەرانسەری وڵاتی گرتەوە، پێک هات و چالاکی دەکات.

ئەم کۆمەڵەیە لە لایەن ژمارەیەک هاوڵاتی ئێرانی و شارومەندانی ئەوروپییەوە پێک هاتووە کە هەموو هەوڵەکانیان لەسەر پشتیوانیکردن لە داواکارییەکانی خەڵک لە ناوخۆی وڵاتدا چڕکردووەتەوە.

"هەموو بۆ ئێران" پەیوەندی بە هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی ئێرانی و غەیرە ئێرانییەوە نییە و هیچ کەسایەتی و ئایدۆلۆژیا و ڕێبازێکی سیاسی تایبەت پەیڕەو ناکات.

ئەندامانی گرووپ باوەڕیان وایە کە :
- ئێران هی هەموو ئێرانیەکانە. هەر ئێرانییەک، بە هەر ڕەگەزێک، نەتەوەیەک، هۆزێک، تایفەیەک، ئایینێک، بیروباوەڕێک یان پێبەند بوونێکی دیکە، مافی یەکسانی هەیە وهەموویان پابەندن و بەرپرسیارن لە چارەنووسی وڵاتەکەیان.

- کۆماری ئیسلامی هۆکاری هەموو کێشە و پشێوییەکانی وڵاتە و پێویستە هەموو دەسەڵاتی خۆمان بۆ ڕووخاندنی بەکاربهێنین.

- بۆ دەرباز بوون لە کۆماری ئیسلامی، یەکگرتوویی، هاوپەیمانی و هاوکاری لە ناوەوەنێوخۆ و دەرەوەی وڵات زەروورییە و هەموو ئێرانییەکان دەبێ تەنیا بە پێشمەرجی؛ نکۆڵیکردن لە کۆماری ئیسلامی، دەربازبوون بۆ دیموکراسی و وەدیهاتن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، پابەند بە هەماهەنگی و هاوکاری بن.

لاپەڕە فەرمییەکانی "هەموو بۆ ئێران" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لە :






بە هیوای ئازادی

#ژینا_ئەمینی
#شۆڕشی_ژینا




Aucun commentaire:

Enregistrer un commentaire

بانگەوازی خۆپیشاندان بۆ پشتگری لە گەلانی ئێران دووشەممە ٢٠ی مارسی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠ هەتا ١٤ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ژنێڤ

  بانگەوازی خۆپیشاندان بۆ پشتگری لە گەلانی ئێران دووشەممە ٢٠ی مارسی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠ هەتا ١٤ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ژنێڤ #ژینا_ئە...